ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران: بانكی ناوه‌ندی نرخی دۆلار بۆ 1450 دینار به‌رز ده‌كاته‌وه
به پێی لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارێزگاری بانکی ناوەندی، لیژنه‌كه‌یانی ئاگادار کردووەتەوە کە رۆژی یەکشەممە نرخی فرۆشی دۆلار بۆ هەزار و 450 دینار بەرزدەکەنەوە.
عەبدولهادی سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاندووه، كه مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی، لیژنەی دارایی ئاگادار کردووەتەوە کە رۆژی یەکشەممە نرخی فرۆشی دۆلار بۆ هەزار و 450 دینار بەرزدەکەنەوە.
پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر 145 هه‌زار دیناری عێراقی جێگیر ده‌كرێ، به‌ڵام ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاشكرای كردووه ئاراستەیەک هەیە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بۆ 145 تا 160 هەزار دینار، و لەو بارەیەوە حکوومەت پەنا بۆ 145 هەزار دینارەکە دەبات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌وه‌ش ده‌دركێنێ، كه لە کۆبوونەوەکانی پێشووی حکوومەتی عێراقدا، ئاماژە بەوەدرابوو کە دابەزاندنی بەهای دینار بە دوو قۆناغ دەبێت، سەرەتا بۆ 130 هەزار دینار و دواتر بۆ 145 هەزار دینار، بەڵام هەوڵدەدات بەهای 100 دۆلار بە یەک هەنگاو بۆ 145 هەزار دینار بەرزبکاتەوە.
سەعداوی جەختیش دەکاتەوە، کە پارێزگاری بانکی ناوەندی بە شێوەیەکی فەرمی ئاگاداری کردوونەتەوە، کە رۆژی یەکشەممە بەهای دینار لە بازاڕەکانی ناوخۆ بۆ 145 دینار دادەبەزێنیت.
باسنيوز
