پەرلەمانی عێراق بودجە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت تەرخاندەکات

 پەرلەمانی عێراق بودجە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت تەرخاندەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیەک دەداتە بۆ تەرخانکردنی بودجە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت کەبڕیارە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتو بەڕێوەبچێت.

یەکێک لەبڕگەکان تەرخانکردنی بودجەیە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 5:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە لە 7 بڕگە پێکهاتوە، یەکێک لەبڕگەکانیش دەنگدان دەبێت لەسەر پڕۆژەیەک بۆ تەرخانکردنی بودجە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت.

دەنگ لەسەر یەکێتییە وەرزشییە نیشتیمانییەکان دەدرێت

ئاماژەی بەوەشکراوە، لەکۆبونەوەکەدا تێبینی لەسەر یاسایی بونی ئەندامیەتی بەشێک لە پەرلەمانتاران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، هەروەها دەنگ لەسەر پڕۆژەی یەکێتییە وەرزشییە نیشتیمانییەکان دەدرێت.

پەرلەمانی عێراق هەروەها رێککەوتن و هەماهەنگی عێڕاق و تونس لەبواری فڕۆکەوانی و چونی عێراق بۆ ناو ژمارەیەک رێککەوتنی نێودەوڵەتی تاوتوێ دەکات.






خەندان
Top