دادگا سیاسەتمەدارێکی عێراق بە تەواوی دوور دەخاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 14-12-2020، دەستەی دادوەری لە دادگای تەمیزی عێراق بڕیاری رێگریکردن لە خۆهەڵبژاردنی بەسەر ئەحمەد عەبدوڵڵا جبوری (ئەبو مازن)، سەپاند.
ئەو بڕیارەی دادگای تەمیز، کە بڕیاری کۆتاییە و مایەی تێهەڵچوونەوە نییە، بەهۆی تاوانبارکردنی ئەبو مازن بە گەندەڵی، دراوە.
ئەبو مازن (لەدایکبووی 1968)، یەکێکە لە سیاسەتمەدارەکانی پارێزگای سەڵاحەدین و لە ساڵی 2013-2014 پارێزگاری سەڵاحەدین بووە.
باسنيوز
