لێژنەیەکی سەربازی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەکان لە بەغدا پێک دێت

لێژنەیەکی سەربازی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەکان لە بەغدا پێک دێت


سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لێژنەیەک بۆ لێکۆلینەوە لە هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەکان، پێک دەهێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 6-10-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیاری دامەزراندنی لێژنەکەی داوە، کە دەبێ لە ماوەی 30 رۆژدا لێکۆڵینەوەکە بکات.

لێژنەکە سەربازیی و ئەمنی دەبێت و تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە بە ئامانجگرتنی باڵوێزخانە و نێردە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق.

ئەو لێژنەیە هەر ئەمڕۆ دەست بەکار دەبێت و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی دەخاتە بەردەم مستەفا کازمی.

لێژنەکە بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ئەندامێتیی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و عەبدولئەمیر یاروڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، پێک دێت.

بەشێک لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەردەوام باڵوێزخانە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەنە ئامانج و هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراقیش توانای رێگرتن لەو میلیشیایانەیان نییە.







باسنيوز
Top