دایکێک و سێ کچ و نەوەکانی لە مووسڵ هەوڵی خۆکوشتن دەدەن
ئەمڕۆ یەکشەممە 4-10-2020، وەزارەتی ناوخۆی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، تیمەکانی پۆلیسی خێزان و پۆلیسی نەینەوا، توانیویانە دایک و سێ کچەکە و منداڵەکانی کچەکان، لە مردن رزگار بکەن.
دایکەکە لەگەڵ سێ کچەکەی، کە هەرسێکیان لە هاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە، بڕیاریان دابوو خۆیان و منداڵەکانیان لەسەر پردی ئەلعەتیق بخەنە ناو ئاوەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆیان، بهێنن.
دوای رزگارکردنیان، دایکەکە بە پۆلیسی راگەیاندووە، کە بەهۆی توندوتیژیی هاوسەرەکەی دژی خۆی و کچ و نەوەکانی، هەوڵی خۆ کوشتنیان داوە و دواتر پۆلیس بەڵێننامەی لە هاوسەری ژنەکە وەرگرتووە، کە چیتر توندوتیژییان بەرامبەر بەکار نەهێنێت.
باسنيوز
