لە عوزێم بە پاڵپشتیی هێزی هاوپەیمانان دوو چەكداری داعش كوژران
نیهاد محەممەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، رایگەیاند:" ئەمڕۆ شەممە 3/10/2020، لە ئاكامی بۆردومانی پێگە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعش لە دەشتی عوزێم لە باكووری دیالە، دوو چەكداری ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش كوژران و 20 بنكە و بارەگاشیان خاپوور كران."
ئاماژەی بەوەش كرد، كە تیرۆریستانی داعش، بنكە و بارەگاكانیان لە نێو زەوی و باخ و بێستانی جووتیاراندا رێك خستبووەوە.
گوتەبێژەكەی پۆلیسی دیالە، ئاشكراشی كرد، كە دەزگای دژە تیرۆری عێراقی و فڕۆكەی عێراق و هاوپەیمانان پێكەوە ئەوهەڵمەتەیان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش ئەنجام دابوو.
باسنيوز
