عێراق و ئه‌مریكا باس له بارودۆخی ئه‌منی و په‌یوه‌ندیه‌كانیان ده‌كه‌ن
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ فوئاد حسێن له نوسینگه‌ی خۆی له به‌غدا له‌گه‌ڵ ماتی‌و تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق كۆبوه‌وه و له دیدارێكدا باسیان له په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق كرد.
هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییان به دۆخی ئه‌منی و سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا هه‌یه
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییان به دۆخی ئه‌منی و سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا هه‌یه، له سایه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
ئاسته‌نگی گه‌وره بۆ كاری رۆژانه‌ی دیپلۆمات و نوێنه‌رایه‌تیه‌كان دروستبوه
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبو، ئاسته‌نگی گه‌وره بۆ كاری رۆژانه‌ی دیپلۆمات و نوێنه‌رایه‌تیه‌كان دروستبوه و داواشی له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، زیاتر پاڵپشتی و هاوكاری عێراق بكات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی عێراق رایگه‌یاندبو، ڕێككه‌وتنێك به‌ناوی ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شی هاوكاری نێوان عێراق و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ساڵی 2018 دا خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئامانجی ئه‌وه‌ش هاوكاری ئابوری و سیاسی و دیپلۆماسی و گه‌شه‌پێدانی به‌هێزه.
خەندان
