موقتەدا سەدر: پێویستە لە رێگەی پەرلەمانەوە کۆتایی بە داگیرکاری بهێنین
موقته‌دا سه‌در، رێبەری ره‌وتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویه‌تی، "من ئه‌م په‌یامه‌تان بۆ ده‌نێرم، هه‌رچه‌نده دڵته‌نگ و دودڵ و نیگه‌رانم له‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت ناوبانگی به‌رخۆدان و جیهاد له عێراقی خۆشه‌ویستمان بپارێزین و ئه‌و به‌رخۆدانه عێراقیه نه‌ك به‌رخۆدانی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوایی و ئه‌مه‌وێت له‌دۆستی مندا بمێننه‌وه".
یه‌كه‌م كه‌سم كه به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌م و یه‌كه‌م كه‌سیشم كه دژی بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكام، له به‌زۆر و زه‌برو كینه‌یان به‌رامبه‌ر خاكی عێراق
راشیگه‌یاندوه، "یه‌كه‌م كه‌سم كه به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌م و یه‌كه‌م كه‌سیشم كه دژی بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكام، له به‌زۆر و زه‌برو كینه‌یان به‌رامبه‌ر خاكی عێراق، من یەکێک له‌و كه‌سانه‌ی كه له مزگه‌وتی كوفه دروشمی نه‌خێر نه‌خێر بۆ ئه‌مریكایان به‌رزكردوه‌ته‌وه، زۆربه‌شتان له‌ژێر چاودێری و فه‌رمانه‌كه‌ی مندا به‌ره‌نگاری داگیركاریەکە بونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ ئێوه پرسیار له جیهادی من و دڵنهوابونم ده‌كه‌ن؟".
من ڕاوێژكاری ئێوه‌م، بۆیه به‌رخۆدان مه‌كه‌نه بازرگانی، جیهاد مه‌كه‌نه سیاسه‌ت
هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا باسی لهوهكردوه، "من ڕاوێژكاری ئێوه‌م، بۆیه به‌رخۆدان مه‌كه‌نه بازرگانی، جیهاد مه‌كه‌نه سیاسه‌ت، ئه‌و به‌رمیله چه‌كانه‌ی كه ئاڕاسته‌ی دوژمنان و داگیركهرانتان كردوه، مه‌یكه‌نه سنگی براكانتان و گه‌له‌كه‌تان".
ناوبانگی خۆتان بپارێزن، من یه‌كێك نیم له‌وانه‌ی داگیركه‌ر ئارام ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وه ئه‌و شته‌یه كه من بۆی په‌روه‌رده بوم
موقته‌دا سه‌در هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا بۆ هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "ناوبانگی خۆتان بپارێزن، من یه‌كێك نیم له‌وانه‌ی داگیركه‌ر ئارام ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وه ئه‌و شته‌یه كه من بۆی په‌روه‌رده بوم و یه‌ك كه‌س نیم، من له هه‌ڕه‌شه‌كردن و ههڕهشهلێكردنیان ناترسم و ئێوه‌ش شاهیدی ئه‌وه‌ن، به‌ڵام هێزه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌یانه‌وێت عێراق و ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ئێمه تێكبده‌ن".
خەندان-
