کاندیدی یەکێک لە پۆستە وەزاریەکانی حکومەتی عێراق گیانی لەدەستدا
کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پێکهاتەی تورکمان بۆ وەزیری دەوڵەت، شەوی رابردو لە شاری کەرکوک گیانی لەدەستدا
ئەو سەرچاوەیە بە کەناڵی سۆمەریەنیوزی راگەیاندوە، "حەسەن بەیاتی، یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی تورکمان و کاندیدی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پێکهاتەی تورکمان بۆ وەزیری دەوڵەت، شەوی رابردو لە شاری کەرکوک گیانی لەدەستدا".
بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو کەسایەتیەی تورکمان کە ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراقیش بو، بەهۆی "جەڵتەی دڵ بوە".
6ی تەمموزی ئەمساڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەسەن بەیاتی لەسەر پشکی پێکهاتەی تورکمان بۆ وەزیری دەوڵەت کاندید کرد.
خەندان
