کازمی پێشوازی لەو منداڵە دەکات کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە "سوکایەتی" پێکرا

 کازمی پێشوازی لەو منداڵە دەکات کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە حامید سەعید کرد، ئەو منداڵەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سوکایەتی پێکراو و گرتەڤیدیۆییەکەی لە تۆڕەمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی فراوانی لێکەوتەوە، کازمی رایگەیاند، سەربازانی هێزی پاراستنی یاسا رەفتارێکی دور لە رەوشت و یاسایان ئەنجامداوە و لەکارەکانیان دورخراونەتەوە، هەروەها راپێچی دادگا دەکرێن.

لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر سەرپێچیکراونی یاسا پێکهێناوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە مستەفا کازمی پێشوازی لە حامید سەعید کردوە و ئەو رەفتارەی هێزەکانی پاراستنی یاسا بەرامبەری ئەنجامیانداوە بە "دور لەر رەوشت و یاسا"ی ناوبردوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر سەرپێچیکراونی یاسا پێکهێناوە.

بڕیاریداوە بە کۆتاییهێنان بە راژەی کارکردنی ئەو سەربازانەی ئەو رەفتارەیان ئەنجامداوەو دۆسیەکەشیان رەوانەی دادگا دەکرێت

ئەوەش هاتوە، کازمی جگە لە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە، بڕیاریداوە بە کۆتاییهێنان بە راژەی کارکردنی ئەو سەربازانەی ئەو رەفتارەیان ئەنجامداوەو دۆسیەکەشیان رەوانەی دادگا دەکرێت.

دوێنێ میدیاکانی عێراق گرتەیەکی ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە کە تیایدا دەردەکەوێت هێزە ئەمنییەکان بەدڕندەترین شێوە سوکایەتی بە منداڵێک دەکەن و بەزۆر ناچاری دەکەن قسەی نەشیاو بەرامبەر بە دایکی بکات، هاوکات وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش رایگەیاند، ئەو منداڵە لە 15-5-2020 بەتاوانی دزینی ماتۆڕسکیلێک راگیراوە، رووداوەکەش 20 رۆژ پێش دەستگیرکردنی رویداوە.






خەندان
Top