وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا عێراق لە یارییەکی مەترسیدار ئاگادار دەکاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێیوایە ”یارییەکی مەترسیدار“ دەکرێت و عێراقی لێ ئاگادار دەکاتەوە.
گێڕاڵدین گریفیس، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، نەتەوە یەکگرتووەکان دانی بەوەدا ناوە، کە ئێران پێشێڵکاریی بنەما نێودەوڵەتییەکانی کردووە و دەست لەکاروباری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەردەدات.
گێڕاڵدین گریفیس هەروەها رایگەیاندووە، کە ئێران عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە وەک ”تەختەی شانۆ“ی خۆی بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی بەکار دەهێنێت و ئەمریکا هەوڵ دەدات ”عێراق لەو یارییە مەترسیدارەی ئێران دوور بخاتەوە“.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وڵاتەکەی گرنگی بە پاراستنی سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی بە رێگای ئاشتییانە، دەدات.
باسنیوز
