لە بەغدا چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا کران

لە بەغدا چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا کران
ئەمشەو چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کراون.

تاوەکو ئێستا زیانی مووشەکەکان نەزانراون.

هاوکات لای خۆیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رەتیکردەوە مووشەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدای دابێت.

هەروەها شەوی دووشەممە 2020/07/27 بە مووشەک هێرشکرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گوتی، بەهۆی ئەو هێرشەوە زیانی زۆر بەر فڕۆکەیەکی سوپای عێراق کەوتووە. هاوکات هەر دوێنێ شەو دوو تەقینەوە لە سەربازگەی سپایکەر روویاندا.

رۆژی 8ـی حوزەیرانی رابردوو دوو مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کران و مووشەکێکیش لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکای دا.

هەروەها لە رۆژی 16ی حوزەیرانی رابردوودا دوو مووشەکی لە نزیک سەربازگەیەکی ئەمریکییەکان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنە خوارەوە. هەر لە 18ی هەمان مانگدا چوار مووشەکی کاتیۆشا لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتنە خوار.












رووداو
Top