تەقینەوە لە سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا روویدا

تەقینەوە لە سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا روویدا
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە سەربازگەی سەقەری حەشدی شەعبی لە ناوچەی دۆرەی بەغدا بیستراوە و گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند، نازانن چەند تەقینەوە بووە و لێکۆڵینەوە دەکەن.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، کاژێر 06:40 خولەک دوو تەقینەوەی یەکلەدوای یەک لە ناوچەی سیدیە لە نزیک رێگەی خێرای بەغدا - حلـلە و بە دیاریکراوی لە سەربازگەی سەقەر بووە.

شانەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو زانیارییانە سەرەتایین و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەنەوە.

بەپێی هەندێک زانیاریی، پێش دەنگی تەقینەوەکان، فڕۆکەی ئەمریکی لە ئاسمانی ناوچەکە بیندراوە.

ئەو سەربازگەیە جگە لە بارەگای حەشدی شەعبی، بارەگای پۆلیسی فیدراڵیی عێراقیشی لێیە. کۆگای چەک و تەقەمەنییەکانی حەشدی شەعبی لەو سەربازگەیە کراونەتە ئامانج.












رووداو
Top