په‌رله‌مانتارێك: ئه‌مریكا قۆناغی دوه‌می گفتوگۆی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق دواده‌خات

 په‌رله‌مانتارێك: ئه‌مریكا قۆناغی دوه‌می گفتوگۆی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق دواده‌خات
محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت قۆناغی دوه‌می گفتوگۆی ستراتیژی دوابخات و سود له‌كات وه‌ربگرێت بۆمانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق.

محه‌مه‌د كه‌ریم له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، شێوازی گفتوگۆی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق رون نیه‌ و تاوه‌كو ئێستاش له‌ئه‌نجامی گفتوگۆی ستراتیژی هیچ شتێك ئاشكرانه‌كراوه‌، شاندی عێراقیش هیچ مه‌رجێكی نه‌خستوه‌ته‌ڕو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ مه‌رجی لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌.

واشنتن ده‌یه‌وێت قۆناغی دوه‌می گفتوگۆی ستراتیژی دوابخات و سود له‌كات وه‌ربگرێت بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق


وتیشی:" واشنتن ده‌یه‌وێت قۆناغی دوه‌می گفتوگۆی ستراتیژی دوابخات و سود له‌كات وه‌ربگرێت بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق، له‌كاتێكدا گفتوگۆكه‌ پێویستی به‌چه‌ند قۆناغ و كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌یه‌، بابه‌تی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌ركردنیان له‌ عێراق په‌یوه‌سته‌ به‌قۆناغی دوه‌مه‌وه‌".

ئه‌و گفتوگۆیانه‌ به‌ئامانجی دیاریكردنی خشته‌یه‌كی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه


پێشتریش، قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاندبو، رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن له‌گفتوگۆی ستراتیژی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش به‌ئامانجی دیاریكردنی خشته‌یه‌كی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌.

له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی رابردو، هه‌ردو حكومه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و ئه‌منی، بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق، پڕچه‌كردن و راهێنان به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ئابوری و ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی دیكه‌ی كلتوری و رۆشنبیری ده‌ستیان به‌قۆناغی یه‌كه‌می "گفتوگۆی ستراتیژی" كرد.













خەندان-
Top