لە عێراق 72 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 72 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوو هەزار و 862 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 25/7/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 862 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و 49 کەسیش چاکبوونەتەوە، 72 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 107 هەزار و 573 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 73 هەزار و 317 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 284 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.











باسنيوز


Top