موفتی عێراق: هەر پەرلەمانتارێکی سوننە دەنگی بە کشانەوەی هێزەکانی داگیرکار نەدابێت خائینە

موفتی عێراق: هەر پەرلەمانتارێکی سوننە دەنگی بە کشانەوەی هێزەکانی داگیرکار نەدابێت خائینە
موفتی عێراق (سوننەکان) لە نوێترین فتوایدا دەڵێت، هەر پەرلەمانتارێکی سوننە دەنگی بە کشانەوەی هێزەکانی داگیرکار نەدابێت، "خائینە".

خانەی فتوای عێراق بڵاویکردەوە، کە شێخ مەهدی سومێدەعی موفتی عێراق (موفتی سوننەکان) رایگەیاند: "هەر پەرلەمانتارێکی سوننە دەنگی نەدابێت بۆ کشانەوەی هێزەکانی داگیرکار لە عێراقدا، ئەوا خیانەتی لە مەزهەبی سوننە و عێراق کردووە".

بەبێ بەشداری کورد و ژمارەیەک پەرلەمانتاری سوننە، رۆژی یەکشەممە 05-01-2020 بە ئامادەبوونی 168 پەرلەمانتار، پەرلەمانی عێراق پرۆژەبڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی لە عێراق پەسندکرد.

ئەو پرۆژە بڕیارە کە لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتاری شیعە ئامادەکرابوو، هەر دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبوو مەهدی موهەندیس، فەرماندەی کاتئیبی حیزبوڵڵا لە عێراق لە رۆژی سێی کانوونی دووەمی 2020 لە نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، پێشکەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران کرابوو.

بەرپرسانی حەشدی شەعبی و پەرلەمانتارانیان زوو زوو بە بیری حکومەتی عێراق دەهێننەوە کە ئەو بڕیارەی پەرلەمان جێبەجێ بکات.













رووداو
Top