ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق 100 هەزاری تێپەڕاند
لە بەیاننامەی رۆژانەی وەزارەتەكەدا هاتووە "لە دوێنێوە دوو هەزار و 361 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراون، هەروەها 80 تووشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەست داوە".
بە پێی وەزارەتەكە، لە دوێنێوە پشكنینی كۆرۆنا بۆ 16 هەزار و 947 كەس كراوە، تا ئێستاش ژمارەی ئەو كەسانەی لە عێراقدا پشكنینی پەتاكەیان بۆ كراوە گەیشتووەتە 861 هەزار و 165 كەس.
هەروەها لە دوێنێوە دوو هەزار و 258 تووشبووی پەتای كۆرۆناش لە عێراق چاك بوونەتەوە.
باسنيوز
