درۆن بە بۆمبی دوو كیلۆگرامیەوە بە ئاسمانی بەغدادا دەفڕێ
بە گوێرەی هەواڵێكی هەژماری فەرمیی شانهی راگهیاندنی سهربازیی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، ئهمڕۆ درۆنێك دوای فڕینی، لهسهر یهكێك له باڵهخانهكانی ناوچهی جادریهی بهغدای پایتەختی فیدراڵی دۆزراوەتەوە، كە بۆمبێكی دوو كیلۆگرامی هەڵگرتووە.
دوای دۆزینەوەی درۆنەكە و بۆمبەكە، ئینجا هێزە ئاسایشییەكانی حكوومەتی عێراق گەیشتوونەتە ئەو تاوەرەی درۆنەكەی لێ نیشتبووەوە، دەستیان بەسەردا گرتووە.
ئەم هەواڵە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراق، بە تایبەتییش لەلایەن هاووڵاتییانی بەغداوە نیگەرانی زۆری لێ دروست بووە و ڕەخنەی ئەوە لە حكوومەتی وڵاتەكەیان دەگرن كە تەنانەت توانایان نییە ئاسمانی وڵاتەكە لەو درۆنانەش بپارێزن كە لە بازاڕەكاندا نرخیان چەند سەد دۆلارێكە و دەتواندرێ بە هۆیانەوە ژمارەی سەدان هاووڵاتی بخرێتە مەترسییەوە.
جێی باسە لەوەتەی سەرەتای ئەمساڵەوە میلیشیا ئێرانییەكانی حەشدی شەعبی بێوەستان دەستیان بە هێرشكردنە سەر چەند ناوچەیەكی بەغدا و بە تایبەتییش ناوچەی سەوز كردووە و رۆژانە هاوەن و مووشەكبارانی دەكەن، تا ئێستا نە حكوومەتی دەست لەكار كێشاوەی عادل عەبدولمەهدی و نە حكوومەتی نوێی مستەفا كازمی نەیانتوانیوە لەمبارەیەوە هیچ هەنگاوێك بۆ وەستاندنی میلیشیاكان بنێن.
باسنيوز
