کۆریای باشوور هاووڵاتییانی خۆی لە عێراق دەگەڕێنێتەوە
حکوومەتی کۆریای باشوور بە دوو فڕۆکەی سەربازی، هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە عێراق، دەگەڕێنێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی (RT)، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-7-2020، دوو فڕۆکەی سەربازیی کۆریای باشوور لە بنکەی ئاسمانیی کیمهیە لە باشووری سیئۆلی پایتەخت، بەرەو عێراق بەڕێ کەوتووە.
بڕیارە دوو فڕۆکەکە 297 کرێکاری کۆریای باشوور، کە لە عێراق کار دەکەن، بگەڕێننەوە وڵاتەکەیان و کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 24-7-2020 بگەنەوە کۆریای باشوور.
وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور رایگەیاندووە، کرێکارەکانی وڵاتەکەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق، دەگەڕێنێتەوە وڵاتەکەیان.
باسنيوز
