كاروانێكی پێداویستی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كرایە ئامانج

كاروانێكی پێداویستی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كرایە ئامانج
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە كاروانێكی گواستنەوەی پێداویستی سەربازی بۆ هێزەكانی ئەمریكا لە سنووری پارێزگای زی قار لە ڕێگەی دوو بۆمبی چێندراوەوە كرایە ئامانج.


میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە هێرشێكی نوێ كراوەتە سەر كاروانی پێداویستی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكا لە باشووری عێراق و جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.


كاروانەكە لە ڕێگەی بەتحای رۆژئاوای شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زی قار كراوەتە ئامانج و زانیاری لەسەر لایەنی هێرشكارەكە بڵاو نەكراوەتەوە.


جێی باسە دوای ئەوەی هێزە پەرلەمانیە شیعەكانی عێراق لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا دەنگیان بۆ كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دا، ژمارەیەك لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی تا ئێستا بە بەردەوامی هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتەكەیان.










باسنيوز




Top