عێراق دو گرێبه‌ستی دیكه‌ی كاره‌با له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ ده‌كات
وه‌زیری وزه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شاندی عێراقی گه‌یشتونه‌ته رێكکه‌وتن بۆ واژۆکردنی دو گرێبه‌ستی دیكه‌ی كاره‌با له بواره‌كانی په‌ره‌پێدان و باشكردنی پیشه‌سازی كاره‌با له عێراق.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز، له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان ماجد حه‌نتوش، وه‌زیری كاره‌بای عێراق و ره‌زا ئه‌ردكانیان وه‌زیری وزه‌ی ئێران گه‌یشتونه‌ته رێکكه‌وتن بۆ واژۆكردنی دو گرێبه‌ستی دیكه‌ی بواری كاره‌با به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و باشكردنی پیشه‌سازی ئه‌و كه‌رته له عێراقدا.
رێكکه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر دیاریكردنی تۆڕێكی نوێی دابه‌شكردنی كاره‌با بۆ پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا كراوه
ئاماژەی بەوەشکردوە، كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردو وه‌زیری كاره‌بای عێراق و وزه‌ی ئێران له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی شاندی باڵای عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران بوه بۆ تاران، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌شدا رێكکه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر دیاریكردنی تۆڕێكی نوێی دابه‌شكردنی كاره‌با بۆ پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و چاككردنه‌وه‌ی محاویله تێكچوه‌كان كراوه.
له‌رێگه‌ی كۆمپانیای "توانیر"ه‌وه، بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاتر ده‌كرێت
وه‌زیری وزه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له‌رێگه‌ی كۆمپانیای "توانیر"ه‌وه، بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاتر ده‌كرێت و هاوكات گواستنه‌وه و دابه‌شكردنیشی ده‌گرێته ئه‌ستۆ، كاره‌كانیشی له كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
خەندان-
