لە عێراق 81 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 81 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوو هەزار و 466 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 21/7/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 466 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و 114 کەسیش چاکبوونەتەوە، 81 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 97 هەزار و 159 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 64 هەزار و 950 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 950 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.










باسنيوز



Top