په‌رله‌مانتارێكی فه‌تح داوای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توركیا لە خاکی هەرێمدا ده‌كات
ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی فه‌تح له پەرلەمانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لەبارەی لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، روبه‌ڕوی ئه‌و وڵاته ببێته‌وه و ناوچه سنوریه‌كان بپارێزێت.
نه‌عیم عه‌بدودی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له پەرلەمانی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، "ئه‌و كارانه‌ی توركیا ده‌یانكات ده‌ستدرێژیه بۆ سه‌ر یه‌كڕیزی و سه‌روه‌ری خاكی عێراق، پێویستیشه به‌ری پێ بگیرێت و رێگه‌ی پێنه‌درێت به‌رده‌وام بێت".
پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو سیاسی و هێزه نیشتمانیه‌كانی عێراق ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌شكركێشی توركیا
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌شكركێشیه‌كه‌ی توركیا به‌ڵگه‌یه‌كی رونی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو سیاسی و هێزه نیشتمانیه‌كانی عێراق ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و له‌شكركێشیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كڕیزی و سه‌روه‌ری خاكی عێراق هێڵی سوره، به‌هیچ هۆكارێك سازشی له‌سه‌ر ناكرێت.
بۆ ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێكی حكومه‌ت یان په‌رله‌مان له‌لایه‌ن گه‌له‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره پێشوازی لێده‌كرێت
نه‌عیم عه‌بودی داواشی له حكومه‌تی عێراق كردوه، به‌رپرسیارێتی پاراستنی ئاسایشی ناوچه سنوریه‌كان هه‌ڵبگرێت و روبه‌ڕوی توركیا ببێته‌وه و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رابگرێت، بۆ ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێكی حكومه‌ت یان په‌رله‌مانیش له‌لایه‌ن گه‌له‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره پێشوازی لێده‌كرێت.
له‌ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوه‌وه، سوپای تورکیا هێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ده‌ستپێكردوه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) و سوپای توركیا رویداوه، تا ئێستاش دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبو برینداربون.
خەندان-
