لە عێراق 88 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوو هەزار و 163 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 19/7/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 163 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و 308 کەسیش چاکبوونەتەوە، 88 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 94 هەزار و 693 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 62 هەزار و 836 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 869 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

باسنيوز

Top