هاوپەیمانییەکەی حەلبوسی سەرەخۆشی لە کەسوکاری فەرماندەیەکی بەعسی دەکات

هاوپەیمانییەکەی حەلبوسی سەرەخۆشی لە کەسوکاری فەرماندەیەکی بەعسی دەکات
هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان، کە محەمد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکایەتی دەکات، سەرەخۆشی لە کەسوکاری فەرماندە بەعسییە مردووەکە دەکات.

رۆژی یەکشەممە 19-7-2020، فەریقی یەکەم روکن سوڵتان هاشم، سەرکردەی حزبی بەعسی عێراق، لە گرتووخانەی ناسریە لە پارێزگای زیقار و لە تەمەنی 75 ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان، کە هاوپەیمانییەکی سوننەمەزهەبە، لە بەیاننامەیەکدا، سەرەخۆشی لە کەسوکاری فەریقی یەکەم روکن سوڵتان هاشم و تەواوی گەلی عێراق دەکات.

هەر لە بەیاننامەکەدا، هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان پەسنی رۆڵی سەربازیی فەریقی یەکەم روکن سوڵتان هاشم دەکات و بە ”ناونیشانی سەربازیی نیشتمانیی و دڵسۆزی“، ناوی دەبات.

سوڵتان هاشم، کە لە ساڵی 1995 تا 2003 وەزیری بەرگریی رژێمی بەعس بوو، یەکێک بوو لە سەرکردە باڵاکانی حزبی بەعس و بەشداریی هەموو تاوانەکانی رژێمەکەی لە دژی گەلی کوردستان و گەلانی عێراقدا کردووە.













باسنيوز



Top