هاوپەیمانیی سائیرون: کازمی لێکدانەوەیەکی فراوانی بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت نییە

هاوپەیمانیی سائیرون: کازمی لێکدانەوەیەکی فراوانی بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت نییە


پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی سائیرون، کە موقتەدا سەدر رێبەرایەتیی هاوپەیمانییەکە دەکات، رایدەگەیەنێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق لێکدانەوەیەکی فراوانی بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت نییە.

باسم خەشان، پەرلەمانتاری سائیرون، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی نەیتوانیوە بەهەدەردانی سامانی گشتی رابگرێت و سەرکەوتوو نەبووە لە هەوڵەکانی.

باسم خەشان هەروەها رایگەیاندووە، بوونی مستەفا کازمی لە سەرۆکایەتیی حکوومەت هیچ کاریگەرییەکی ئەرێنی نەبووە و هیچ گۆڕانکارییەکیش لە پرسی باشتر بەڕێوەبردنی وڵات، رووی نەداوە.

ئەو پەرلەمانتارەی سائیرون جەختی لەوە کردووەتەوە، کە کازمی لێکدانەوەیەکی فراوانی بۆ بەڕێوەبردنی عێراق و بووژاندنەوە و رزگارکردنی لە قەیرانەکان، نییە.








باسنيوز
Top