سوڵتان هاشم كۆچی دواییكرد
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د به هۆی تووشبوونی به نۆره‌ی دڵ له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كۆچی دواییكردووه.
ژیاننامه‌ی سوڵتان هاشم
* سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د تائی، له 1945 له مووسڵ له‌دایكبووه.
* له دیارترین به‌رپرسه سه‌ربازییه خاوه‌ن تواناكانی سوپای رژێمی به‌عس بووه و له 1995ه‌وه كراوه‌ته وه‌زیری به‌رگری.
* له 1970 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئامۆزای خۆی كردووه. 10 منداڵی هه‌بووه. دوو كچ و هه‌شت كوڕ. گه‌وره‌كه‌یان ناوی ئه‌حمه‌ده و له‌دایكبووی 1975ه.
* له شه‌ڕه‌كانی عێراق و ئێران و شه‌ڕی كوهیتدا به‌شدارییه‌كی كارای كردووه.
* ده‌رچووی كۆلیژی سه‌ربازی بووه له 1964 و دواتر له 1976 كۆلیژی ئه‌ركانی ته‌واوكردووه.
* كاتێك كۆلیژی ئه‌ركانی ته‌واوكردووه، كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی فه‌وجی لیوای پێنجی فیرقه‌ی چواره‌م و دواتر بووه‌ته فه‌رمانده‌ی لیوا و پاشان فه‌رمانده‌ی فیرقه و فه‌رمانداری هه‌ریه‌ك له فیرقه‌كانی 4، 5، 15، 18، و 8ی سوپای عێراقی كردووه.
* له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، له به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا خولی سه‌ربازی بینیوه و وه‌ك مامۆستاش له كۆلیژی سه‌ربازی وانه‌ی وتووه‌ته‌وه.
له ساڵی 1980 تا 1988 كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی لیوای پێنجه‌می پیاده له فیرقه‌ی چوار و دواتر فه‌رمانده‌ی باڵای فیرقه‌ی چوار و پاشان فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنجه‌م و دواتریش فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌كی له كاتی شه‌ڕدا پێ دراوه.
* له شه‌ڕی كوه‌یت، جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی ئۆپراسیۆنه‌كان بووه و تا 1993 له‌و پله‌یه ماوه‌ته‌وه.
* سه‌رۆكایه‌تی شاندی عێراقی كردووه له دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ستی شه‌ڕی كوه‌یت له 1991 و ئه‌و دانووستانانه به خه‌یمه‌ی سه‌فوان ناسراون و تێیدا بڕیاری كشانه‌وه و شكستهێنانی سوپای عێراقی له شه‌ڕی كوه‌یت په‌سند كرد.
* له 1994 كراوه‌ته پارێزگاری نه‌ینه‌وا.
* له 1995 كراوه‌ته سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای عێراق.
* له 1996 كراوه‌ته وه‌زیری به‌رگری و ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و له شوێنی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ده‌ستبه‌كار بووه.
* له مانگی سێپتێمبه‌ری 2003 ده‌ستگیركراوه و رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه.
* له 24ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2007 دادگا بڕیاریدا به هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له‌سێداره بدرێت.
* سوڵتان هاشم به هۆی ئه‌نجامدان و سه‌رپه‌رشتیكردنی تاوانی ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی هاووڵاتیانی كورد له كۆتایی ده‌یه‌ی هه‌شتاكاندا له لایه‌ن دادگاوه سزا درا.
* بڕیار بوو له 11ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2007 له‌سێداره بدرێت، به‌ڵام به هۆی نه‌یارێتی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا.
K24
