ساڵی 2035 ئاوی عێراق نزیكەی 10 ملیار مەتر سێجا كەم دەكات
مەهدی حەمەدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی (ئهسۆشیهیتد پرێس) ڕای گەیاندووە لەسەر هۆكاری كەمبوونی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات، نامەیەكی بە پەلەیان بۆ وەزارەتی دەرەوەی توركیا ناردووە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن توركیاوە هیچ وەڵامێكمان بەدەست نەگەیشتووەتەوە.
حەمەدانی لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوە داوە كە عێراق ناتوانێت ڕێگری لە توركیا بكات لەسەر دروستكردنی بەنداو لەسەر ڕووبارەكانی دیجلە و فورات، بەڵام ناكرێ لە گڵدانەوەی ئاوێكی زۆر مافی عێراق پێشیل بكرێت".
مەهدی حەمەدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ڕاشی گەیاندووە: "بەهۆی گۆڕانكارییەكانی ئاو و هەوا و دروستكردنی بەنداو لە ساڵی 2035 عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی ئاو دەبێـتەوە پێشبێنی دەكرێت 10 ملیار مەتر چوارگۆشە ئاو كەم بكات".
پێشتر لەلایەن ڕێكخراوی كۆچبەرانی جیهانەوە راپۆرتێك لەسەر كەمبوونی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات بڵاو كراوەتەوە كە كەمبوونی ئاوی فورات و دیجلە وا دەكات دانیشتوانی ناوچەكانی نزیك ئەو ڕووبارە شوێنەكانی خۆیان چۆڵ بكەن و بچنە شوێنی دیكە نیشتەجێ بن.
باسنيوز
