کازمی بەر لەخۆی وەزیری دارایی دەنێرێتە سعودیە
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەر لە سەردانەکەی خۆی، وەزیری دارایی وڵاتەکەی دەنێرێتە شانشینی عەرەبستانی سعودیە.
بڕیارە رۆژی دووشەممە 20-7-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ریازی پایتەختی سعودیە بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
قەحتان جەنابی، باڵوێزی عێراق لە سعودیە بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق رۆژی شەممە 18-7-2020 سەردانی ریازی کردووە و دەستی بە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی هەماهەنگیی سعودی - عێراقی کردووە.
عەلی عەللاوی تا کاتی سەردانەکەی کازمی بۆ ریاز، بەردەوام دەبێ لە کۆبوونەوەکانی و دواتر لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 21-7-2020، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەکات.
