بەرنامەی کاری زەریف لە بەغدا بڵاو دەکرێتەوە

بەرنامەی کاری زەریف لە بەغدا بڵاو دەکرێتەوە


میدیا عێراقییەکان بەرنامەی کاری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، بڵاو دەکەنەوە.

بەپێی نووسراوێک، کە دەگوترێ وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 19-7-2020، گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی بەغدا.

محەمەدجەواد زەریف لە بەغدا چەند بەرپرسێکی باڵای عێراق دەبینێت، کە یەک بەدوای یەک بریتین لە؛

- فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە

- مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران

- هادی عامری، سەرۆکی میلیشیای بەدر

- بەرهەم ساڵح، سەرکۆمار

- فائیق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری

- فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی

- محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان

- عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە









باسنيوز
Top