موستەفا سەردانی ئێران، ئەمریکا و سعودیە دەکات
کەناڵی الحدث-ی سعودی بڵاویکردەوە، دوشەممەی داهاتو مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی ریازی پایتەختی شانشینی عەرەبی سعودیە دەکات، بڕیاریشە سەردانی تاران و ئەمریکا و ئەوروپا بکات.
سەردانەکەی کازمی بۆ تاران پێش سەردانی واشنتن و ریاز دەبێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەردانەکەی کازمی بۆ تاران پێش سەردانی واشنتن و ریاز دەبێت، بەڵام وادەی سەردانەکە ئاشکرانەکراوە.
حکومەتەکەی پلانی چاکسازی دارایی هەیە، دەیەوێت وڵاتەکەی رزگاربکات لە کۆیلەبونی نەوت
دوێنێ سێشەممە کازمی رایگەیاند، حکومەتەکەی پلانی چاکسازی دارایی هەیە، دەیەوێت وڵاتەکەی رزگاربکات لە کۆیلەبونی نەوت، پشت بەستنی ئابوری وڵات بە هەناردەکردنی نەوتەوە ئەزمونێکی شکستخواردوە و هەمیشە جێگەی شەرمەزاری عێراق بوە.
ئەو هەنگاوەی کازمی بە گەورەترین بڕیاری سیاسی و ئابوری وڵاتەکەی دادەنرێت لە وەرگرتنی لەدوای وەرگرتنی پۆستەکەی وەک سەرۆکی حکومەتی عێراق.
خەندان-
