بەیانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مسته‌فا كازمی به‌سه‌ردانێك گه‌یشتوه‌ته پارێزگای به‌سڕه
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بەیانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مسته‌فا كازمی به‌سه‌ردانێك گه‌یشتوه‌ته پارێزگای به‌سڕه، بڕیاریشه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و پارێزگایه به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌و سه‌ردانه‌دا مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای به‌سره كۆده‌بێته‌وه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای به‌سره كۆده‌بێته‌وه.
دوێنێش مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته كه‌ربه‌لا و ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ته‌واوكراوی له‌و پارێزگایه كرده‌وه و رایگه‌یاند، كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ت ته‌واوكردنی پڕۆژه‌په‌كخراوه‌كان ده‌بێت.
خەندان
