ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەسرە کۆبووەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەسرە کۆبووەوە


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەسرەی باشووری وڵاتەکەی کۆبووەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15-7-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرەکانی کابینەکەی، گەیشتنە بەسرە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، مستەفا کازمی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی لەو شارە کردووە و رایگەیاندووە، ”دەست بە کۆبوونەوە لە پارێزگاکان کردووە و هەوڵی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵکی بەسرە دەدەین“.

رۆژی سێشەممە 14-7-2020، عودەی عەواد، پەرلەمانتاری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو، ژمارەیەک داواکاریی خەڵکی بەسرە دەخەنە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و پرسی بە هەرێمکردنی بەسرە یەکێک دەبێ لەو داواکارییانە.









باسنیوز
Top