حكومەتی عێراق پلانێك بۆ پشتیوانیكردن لە جووتیاران ئامادە دەكات
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی "واع"، كازمی گوتی: "پشت بەستن بە تەنها نەوت تاقیكردنەوەیەكی شكست خواردووە و كەمی نەختینەش هۆكارەكەی خراپی بەڕێوەبردن و پشت بەستنە تەنها بە سیاسەتی نەوت".
كازمی ئاماژەی ئاشكراشی كرد، "پلانێكمان هەیە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە سیستەمی دارایی و كارگێڕی بۆ ئەوەی لە كۆیلایەتی دەستی نەوت رزگارمان بێت".
سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیشی كردەوە، "وەبەرهێنەری راستەقینە لەلایەن حكومەتەوە پشتیوانی و پارێزگاریی لێ دەكرت" و گوتیشی: "لەمەودوا گرنگیی زۆر بە جووتیاران دەدەین و هەوڵ دەدەین شایستە داراییەكانی جووتیاران بە تەواوەتی بدەین".
دووپاتیشی كردەوە، "حكومەت پلانێكی تۆكمەی بۆ پشتیوانیكردنی جووتیاران ئامادە كردووە".
K24
