هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی توركیاوه كازمی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كات
محه‌مه‌د به‌له‌داوی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له پەرلەمانی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان بانگهێشتی مسته‌فا كازمی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا به‌شداربێت، بۆ گفتوگۆكردن و به‌دواداچون له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی تایبه‌ت به حكومه‌ت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی بانگهێشتنامه‌كه ژماره‌یه‌ك خاڵی له‌خۆگرتوه، یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانیش پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه، كه ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن، پێشێلكردنی خاكی عێراقیش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه یه‌كێكی دیكه‌ی ئامانجی بانگهێشتنامه‌كه ده‌بێت.
پێشتریش ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پەرلەمانی عێراق داوایان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردبو، ده‌ست به‌دانیشتنه‌كان بكرێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی رێكاره‌كانی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیاكانی هێڵی په‌یوه‌ندیكردنی ته‌له‌فۆنی بكرێت.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تیش رایگه‌یاندبو، داواكاری بانگهێشتنامه بۆ مسته‌فا كازمی راده‌ستی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق كراوه.
خەندان
