هونەرمەندێکی بەناوبانگی عێراق کۆچی دوایی کرد
هونەرمەندێکی بەناوبانگی عێراق بە نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.
درەنگانی شەوی یەکشەممە 12-7-2020، جەبار جودی، نەقیبی هونەرمەندانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کۆچی دوایی مەهدی حوسێنی، هونەرمەندی دێرینی وڵاتەکەی راگەیاند.
جەبار جودی ئاماژەی بە هۆکاری کۆچی دوایی مەهدی حوسێنی کردووە و رایگەیاندووە، حوسێنی بە جەڵتەی دڵ لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا کۆچی دوایی کردووە.
مەهدی حوسێنی لە ساڵی 1956 لە بەغدا لەدایک ببوو. لە ساڵی 1981 بەکالۆریۆسی لە بواری نواندن، بەدەست هێنابوو و بەشداریی دەیان زنجیرە تەلەڤزیۆنیی وڵاتەکەیدا کردووە.
باسنيوز
