دوو هەزار و 312 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران

دوو هەزار و 312 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكرا كرد و رایگەیاند كە دوو هەزار 312 تووشبووی نوێیان تۆمار كردووە، 95 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.


بە پێی وەزارەتەكە، لە دوێنێوە یەك هەزار و 645 تووشبووی كۆرۆناش چاك بوونەتەوە.


تا ئێستا ژمارەی پشكنینەكانی پەتاكە لە تەواوی عێراقدا گەیشتووەتە 682 هەزار و 632 پشكنین، لەم ژمارەیەشدا 77 هه‌زار و 506 كەس بە تووشبوو تۆمار كراون.


جێی باسە لەم ژمارانەی ئەمڕۆدا، 155 تووشبوویان لە سلێمانی و 104 تووشبووش لە سنووری پارێزگای هەولێرن، هەروەها شەش لەو تووشبووانەی گیانیشیان لەدەست داوە لە سنووری سلێمانی و یەكێكیشیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بووە.












باسنيوز



Top