فەرماندەیەکی باڵای عێراق بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ یەکشەممە 12-7-2020، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لیوا روکن موراد کەریم سەلمان روبەیعی، بەڕێوەبەری هێزی پیادەی هێزە تایبەتەکان، گیانی لەدەست داوە.
هەروەک وەزارەتی بەرگریی عێراق بە ئاماژەکردن بە رۆڵی گرنگی ئەو فەرماندەیەی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، لیوا روکن موراد روبەیعی بەهۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، گیانی لەدەست داوە.
پێشتریش لە رۆژی شەممە (دوێنێ)، پۆلیسی کەرکووک گیان لەدەستدانی عەمید ئەفراسیاو کامل، گوتەبێژی پۆلیسی شارەکەی بەهۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، راگەیاند.
باسنيوز
