سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێک لە نزیک سنوورەکانی ئێران ئەنجام دەدات

سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێک لە نزیک سنوورەکانی ئێران ئەنجام دەدات


سوپا و هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێک لە دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەسەر سنووری نێوان وڵاتەکەیان و ئێران، ئەنجام دەدەن.

ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11-7-2020 لە هێڵی سنووریی نێوان عێراق و ئێران لە سنووری پارێزگای دیالە، ئەنجام دراوە.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا، کە لەژێر ناوی قۆناغی چوارەمی ”پاڵەوانانی عێراق“ ئەنجام دراوە، سوپای عێراق راوەدووی چەکدارانی داعش دەنێت، کە لەو ناوچانە دەستیان بە جموجۆڵ وکردەی تیرۆریستی کردبووەوە.






باسنيوز
Top