رێژەی ھەژاری لە عێراق بەرزدەبێتەوە

رێژەی ھەژاری لە عێراق بەرزدەبێتەوە
وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، رێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 31.7% بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو رێژەی هەژاری 20% بوو.

خالید بەتال نەجم، وەزیری پلاندانانی عێراق بە ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگەیاند، بەگوێرەی ئەو بەرزبوونەوەیه‌، ژمارەی هەژاران لە عێراق گەیشتووەتە 11 ملیۆن و 400 هەزار کەس.

ئاماژەی بەوەشداوە‌، لەم ماوەیه‌ی دواییدا وەزارەتەکەیان بە هاوکاری بانکی جیهانی توێژینەوەیەکی وردیان لەبارەی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە، کە تا چەند کاریگەری هەبووە لەسەر چینی هەژاران و کۆمەڵگەی عێراقی.

وەزیری پلاندانانی عێراق دەشڵێت، بەگوێرەی توێژینەوەکە، ژمارەی هەژاران بۆ 11 ملیۆن و 400 هەزار کەس بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا بەر لە قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو ژمارەیە نزیکەی 10 ملیۆن کەس بوو.

راشیگەیاند، هەژاری لەناو منداڵان کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵە گەیشتووەتە 38% .







K24
Top