عێراق؛ گەشتە ئاسمانییەکان بە رەچاوکردنی رێکار و مەرجی خۆپارێزی دەستپێدەکەنەوە
ڕێگە بەگەشتکردنی هاوڵاتیان دەدرێت
حازم عەبدولرەزاق، بریکاری هونەری وەزارەتی تەندروستی لە بەڵگەنامەدا کە دەزگاکانی راگەیاندن لە عێراق بڵاویانکردوەتەوە باس لەوەکراوە، ڕێکارەکانی تایبەت بە قەدەغەی گەشتکردن هەڵدەوەشێنرێنەوە و ڕێگە بەگەشتکردنی هاوڵاتیان دەدرێت.
ئەو کەسانەی نیشانەی کۆرۆنایان تێدا دەربکەوێت ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن بۆ چارەسەر
ئەوەش هاتوە، بەڵام بە گوێرەی رێکارەکان پشکنین بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەکرێت دێنە عێراق و پشکنینیان بۆ دەکرێت، ئەو کەسانەی نیشانەی کۆرۆنایان تێدا دەربکەوێت ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن بۆ چارەسەر.
یەکێکی دیکەش لە رێکارەکان لە کاتی گەشتی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات ئەوەیە دەبێت رەزامەندبن بەوە لەکاتی گەڕانەوەیاندا پشکنینیان بۆ بکرێت و کەرەنتین بکرێن.
خەندان
