عێراق گیانلەدەستدانی 118 تووشبووی دیکەی کۆرۆنای راگەیاند
لە راگەیێنراوی 24 کاژێریی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقدا هاتووە، 11 هەزار و 813 پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامداوە و دەرکەوتووە دوو هەزار و 426 کەسیان تووشی ڤایرۆسەکە بوون کە بەمشێوەیە:
بەغدا: 718 تووشبوو
نەجەف: 43 تووشبوو
سلێمانی: 172 تووشبوو
هەولێر 137 تووشبوو
دهۆک: 15 تووشبوو
کەربەلا: 75 تووشبوو
کەرکووک: 66 تووشبوو
دیالە: 62 تووشبوو
واست: 27 تووشبوو
بەسرە: 137 تووشبوو
میسان: 89 تووشبوو
بابل: 172 تووشبوو
دیوانیە: 49 تووشبوو
زیقار: 162 تووشبوو
ئەنبار: 18 تووشبوو
موسەننا: 43 تووشبوو
نەینەوا: 15 تووشبوو
سەلاحەددین: 426 تووشبوو
هەزار و 511 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی عێراق چاکبوونەتەوە کە 494 کەسیان لە بەغدان، 145 کەسیان لە زیقارن، 130 کەسیان لە دیوانیە و 103 کەسیان لە میسانن.
بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی عێراق، ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان 64 هەزار و 701 تووشبووە، 36 هەزار و 252 کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 685 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
رووداو
