میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێن به كوشتنی هیشام هاشمی
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگیاند، به‌وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نزیكن له هیشام هاشمی-یه‌وه، پێشتر له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێرانه‌وه "هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ناوبراو كراوه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌و كه‌سانه‌ی نزیكن له هیشام هاشمییه‌وه، ملیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیان تۆمه‌تبار كردوه به‌كوشتنی ناوبراو، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر چه‌ندینجار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردوه.
میلیشیاكانی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق، حزبوڵا له پشت تیرۆركردنی هیشام هاشمییه‌وه‌ن
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "میلیشیاكانی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق، حزبوڵا له پشت تیرۆركردنی هیشام هاشمییه‌وه‌ن".
شه‌وی رابردو هیشام هاشمی، شاره‌زا و چاودێری بواری ئه‌منی و سیاسی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ناوچه‌ی زیونه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستدڕێژی گوللـه‌ی لێكرا و كرا به‌وهۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا له په‌یامێكدا رایگه‌یاندوه، "به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی و خه‌مباریه‌وه هه‌واڵی كوژرانی هیشام هاشمی چاو‌دێر و شاره‌زای بواری دۆسیه ستراتیژیه‌كانمان پێگه‌یشت، ئێمه به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تاوانكاریه قێزه‌ونه ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هیچ گومانی تێدا نیه ئامانج له‌و كرده‌وه‌یه، كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كه بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و نانه‌وه‌ی فیتنه و دوبه‌ره‌كی له نێوان رۆڵه‌كانی وڵات و دوباره‌بونه‌وه‌ی توندوتیژیه‌كانه.
خەندان
