کازمی بڕیار دوورخستنەوەی فەرماندەی فرقەی یەکی پۆلیسی فیدڕاڵیی دا
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند کە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی فەرماندەی فرقەی یەکی پۆلیسی فیدڕاڵیی دا.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە کازمی بڕیاری دوورخستنەوەی عهمید روكن محهمهد قاسم فەرماندەی فرقەی یەکی پۆلیسی فیدڕاڵیی لە پۆستەکەی داوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە شەوی دووشەممە لە بەغدای پایتەختی عێراق لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هیشام هاشمی چاودێری سیاسیی ناسراوی عێراق لەبەردەم ماڵەکەی خۆی تیرۆر کرا.
عەمید روکن محەمەد قاسم بەرپرسیی ئەمنیی کەرتی ڕەسافەی بەغدا بوو.
هیشام هاشمی چاودێری سیاسیی ناسراوی عێراق له دایكبووی ساڵی 1973ی شاری بهغدا بوو، خۆی تهرخانكردبوو بۆ لێكۆڵینهوه له رێكخراوی داعش و میلیشیا هاوشێوهكانی، له 1997هوه چاودێری گرووپ و رهوته ئیسلامییهكانی عێراقی كردبوو.
باسنيوز
