مستەفا كازمی وەزارەتێكی لە كابینەكەی بۆ پێكهاتەی توركمان زیاد كرد

مستەفا كازمی وەزارەتێكی لە كابینەكەی بۆ پێكهاتەی توركمان زیاد كرد
بە پێی نووسراوێكی فەرمی، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەزارەتێكی زیاد كرد بۆ ئەوەی توركمانێك بكاتە وەزیر لە كابینەكەیدا.


كازمی بە فەرمی حسێن بەیاتی بۆ پۆستی وەزارەتی دەوڵەت كاندید كردووە و داوای لە پەرلەمانی عێراق كردووە وادەیەك بۆ متمانەدان بەم وەزیرە دەستنیشان بكات.


لە نووسراوەكەدا كە ئەمڕۆ دووشەممە ئیمزا كراوە، كازمی وەكو سەرۆك وەزیران داوای لە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كردووە وادەیەك بۆ دانیشتنی پەرلەمان دەستنیشان بكەن و دەنگ بە بەیاتی بدەن وەك وەزیری دەوڵەت دەستبەكار بێت. هەروەها نووسیویەتی ئەم هەنگاوەی لەپێناو پشتیوانیكردنیەتی لە بەشداریكردنی پێكهاتەی توركمانی عێراق لە بنیاتنانەوەی وڵاتەكەدا.












باسنيوز




Top