لە عێراق 94 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 94 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا هەزار و 759 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو هەزار و 759 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 724 کەسیش چاکبووەتەوە، 94 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 62 هەزار و 275 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 34 هەزار و 741 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 567 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.












باسنيوز


Top