گەنجێک بە تۆمەتی تێکدانی یاریگای زانکۆی مووسڵ دەستگیر کرا

گەنجێک بە تۆمەتی تێکدانی یاریگای زانکۆی مووسڵ دەستگیر کرا
سەرۆکایەتیی زانکۆی مووسڵ دەستگیرکردنی گەنجێکی بە تۆمەتی تێکدانی یاریگای زانکۆکە، راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 6-7-2020، سەرۆکایەتیی زانکۆی مووسڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو گەنجەی یاریگای زانکۆکەی تێکداوە کارێکی ”نابەرپرسانە و شەرمەزارکەر“ی کردووە.

سەرۆکایەتیی زانکۆی مووسڵ هەروەها رایگەیاندووە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە مووسڵ گەنجەکەی دەستگیر کردووە.

پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کرایەوە، کە تێیدا دەردەکەوێ، شۆفێرێک بە سووڕانەوە و خراپ هاژووشتن، یاریگاکەی تێک دا.













باسنيوز



Top