شاندێکی عێراقی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆ دەبێتەوە
شاندێکی حکوومیی عێراقی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان،کۆ دەبێتەوە.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 2-7-2020، شاندێکی حکوومیی عێراقی بە سەرۆکایەتیی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت و محەمەد کەریم، وەزیری کشتوکاڵ سەردانی بەیرووتی پایتەختی لوبنانیان کرد.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی شاندە عێراقییەکە سەردانی کۆشکی سەرایای حکوومی لە بەیرووت کردووە، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ حەسەن دیاب، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.
باسنیوز
