تاران گرێبەستێک بۆ هەناردەکردنی کارەبا بۆ عێراق لەگەڵ بەغدا واژۆ دەکات

تاران گرێبەستێک بۆ هەناردەکردنی کارەبا بۆ عێراق لەگەڵ بەغدا واژۆ دەکات


هەردوو حکوومەتی عێراق و ئێران گرێبەستێک بۆ ناردنی کارەبای ئێرانی بۆ عێراق، واژۆ دەکەن.

رەزا ئەرکادنیان، وەزیری وزەی ئێرانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، هەموو گرێبەستەکانی پێشتر بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ عێراق، بۆ یەک ساڵ بوون، بەڵام ئەو گرێبەستە نوێیە بۆ ماوەی دوو ساڵە.

رەزا ئەرکادنیان هەروەها رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکانیاندا، بەرپرسانی عێراق رازی بوون نیوەی قەرزەکانی کارەبای ئێران بدەنەوە، کە دەکاتە 400 ملیۆن دۆلار.

وەزیری وزەی ئێرانی پێیوایە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ”ئەنجامی باشیان هەبوو“ و هەردوو وڵات گرێبەستێکیان بۆ دابینکردنی کارەبای عێراق لەلایەن ئێرانەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ، واژۆ کردووە.

رەزا ئەرکادنیان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە هەفتەی داهاتوودا تیمی هونەری و تایبەتمەندی کەرتی تایبەتی ئێرانی بۆ واژۆکردنی دوو گرێبەست لە بوارەکانی کەمکردنەوەی بەهەدەرچوونی کارەبا لە تۆڕی دابەشکردن و چاککردنەوەی ئامێر و کەلوپەلە کارەباییەکانی عێراق، سەردانی بەغدا دەکات.

سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 3-6-2020 شاندێکی ئێرانی بە سەرۆکایەتیی رەزا ئەرکادنیان، وەزیری وزەی ئێرانی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.






باسنیوز
Top