سەدر: خۆپیشاندەرە گومڕاکان عێراق بەرەو دۆزەخ دەبەن

سەدر: خۆپیشاندەرە گومڕاکان عێراق بەرەو دۆزەخ دەبەن


رێبەری رەوتی سەدر پێیوایە بەشێک لە خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی، عێراق بەرەو دۆزەخ دەبەن.

رۆژی چوارشەممە 3-6-2020، ژمارەیەک خۆپیشاندەر چوونە سەر نووسینگەی بەڕێوەبەری تەندروستیی زیقار و دوای جوێندان و سووکایەتیکردن پێی، ناچاریان کرد دەست لەکار بکێشێتەوە.

موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، پێویستە شۆڕشی چاکسازی هەر بە پاکی بمێنێتەوە و ناچارکردنی بەڕێوەبەری تەندروستیی زیقار بە دەست لەکار کێشانەوە، چاکسازی نییە.

موقتەدا سەدر بێبەریبوونی خۆی لەو خۆپیشاندەرانە رادەگەیەنێت داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لێپێچینەوە بکەن، چونکە خەریکە عێراق بەرەو دۆزەخ دەچێت.

سەدر ئەو کەسانەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستییان بە دەست لەکار کێشانەوە ناچار کرد، بە کۆمەڵەیەکی گومڕا ناو دەبات و پێیوایە چالاکبوونی ئەو گومڕایانە لە شوێنی گەندەڵکاران، دەوڵەتی بەرەڵڵایی دروست دەکات و ”هەردووکیشیان دوو رووی یەک دراون“.












باسنيوز
Top